چاونیوز: لاوێکی وەرزشوانی کورد بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی زانیاری و هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، “کۆمار بابانی” لاوی ١٧ ساڵە، خەڵکی بۆکان و وەرزشوان لە بەشی “MMA” و هەروەها هاوڕێی ڕۆژان ئیبراهیمی و ئایدا قادری کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەسبەسەر کران، لەلایەن ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی راگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





