چاونیوز: لاوێکی مەهابادی بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی خەرمانان، “حاسڵ فەقریئەسڵ” تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی “کەرێزەی شێخان” و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





