چاونیوز: پاش دوایین ناڕەزایەتیی شارەکانی کوردستان و ئێران، دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەردین سەیدە” کوڕی سەید خالید، خەڵکی پیرانشار، کە تەنیا ۲ ڕۆژ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی تێدەپەڕیوە، لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ حوکمی قەزایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم کەسە لە بەردەستدا نییە.





