چاونیوز: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو و لە کەشی نەبوونی ئینترنتدا، دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار، ١٠ ڕۆژ پێش، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، بەناوی “واحید سوڵتانی”، کوڕی تاهیر، خەڵکی گوندی خورینج و دانیشتووی شاری پیرانشار و پاش بێڕێزیکردن بەم هاووڵاتییە و بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





