چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شاهین مستەفازادە”، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی حوکمی دادگا ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە. بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو سەبارەت بە تەندروستی و چارەنووسی کوڕەکەیان نیگەرانن و هەوڵەکانیان بۆ زانینی شوێنی ڕاگرتنی تاکوو ئێستا بەبێ ئەنجام ماوەتەوە.
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و نادیاربوونی چارەنووسی دەسبەسەرکراوان، هەمیشە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بووە؛ ئەوان داوای ئەوە دەکەن کە دەسبەسەرکراوان مافی دەستپێڕاگەیشتنیان بە پارێزەر هەبێت و ناوەندە پێوەندیدارەکان دەبێت وەڵامدەرەوەی چارەنووسی ئەو کەسانە بن.





