چاونیوز: ژنێکی هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و لە دۆخێکی ناڕوونیدایە.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕەزبەر، “ژینا ئەحمەدی”، خەڵکی گوندی نگڵ، دانیشتووی شاری مەریوان و خاوەن دامەزراوەی ماڵی مۆسیقای “ژیلەمۆ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستە لە بەندیخانەی ژنان لە شاری سنەدا لە دۆخێکی ناڕووندایە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن ئەم هونەرمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





