چاونیوز: هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ژنێکی لاوی وەرزشوانیان دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەزبەر، “ڕۆژان ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی عەبدوڵڵا، وەرزشوان و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم ژنە وەرزشوانە و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانەی دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





