چاونیوز: سێ ژنی بەتەمەن بە زۆرەملێ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە شاری بۆکان، دوو خۆشک بە ناوەکانی حومێرا ئەمینپوور، تەمەن ٦٥ ساڵ و شلێر ئەمینپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژنێکی دیکە بە ناوی مەنیژە خوشنوود، تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە.





