چاونیوز: هونەرمەندێکی خەڵکی سەردەشت پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، “شۆڕش ئەبووبەکری” گۆرانیبێژی خەڵکی سەردەشت، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، کە ئەم هونەرمەندە سەردەشتییە، پێشتریش لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا، دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هونەرمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





