چاونیوز: هونەرمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، بە شێوەی زۆرەملێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزاراوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان، هونەرمەند خەبات فیدایی، خەڵکی گوندی بۆڕیەر و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بە زۆرەملێ و توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە،
ئەم هونەرمەندە کوردە پێشتریش لە ساڵی ١٤٠١، کاتێکی کە ماڵیان لە شاری تاران بوو، بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکاندا دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





