چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سیمینە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، “سیاوەش فەیزوڵڵاهی” خەڵکی شاری “سیمینە” (قەرەمووسالیان)، لە دەوروبەری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بەرەو شوێنێکی نادیار راگوازرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





