چاونیوز: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی مەنسوور باسامی، دانیشتووی مەریوان و خەڵکی گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە زۆرەملێ ئەم کەسەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





