چاونیوز: مێرمنداڵێکی خەڵکی تیکاب و کرێکار لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان، دەسبەسەر کرا و بەرەو تاران ڕاگوێزرا.
بەپێی هەوالی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری، مێرمنداڵێکی ١٥ سالە، بە ناوی “محەممەد عیبادی”، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تاران ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، محەمەد عیبادی کە لە تاران کار دەکات، بۆ سەردانی خێزان لە تیکاب گەڕابووەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بەرەو تاران ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستە زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم منداڵە لە بەردەستدا نییە.





