چاونیوز: مامۆستایەکی قوروەیی بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەرمانان، “ڕەشید حیسامی” مامۆستای خەڵکی قوروە، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری قوروە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە، بێئاکام ماوەتەوە.





