چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، فرووزان ئیسلامی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی، خەڵکی شاری ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





