چاونیوز: لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەر، ٨ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاح ئیبراهیمپوور، خەڵکی گۆگجەلی، سەربە شاری بۆکان و کوڕی ئەم کەسەیان بە ناوی “بێهزاد ئیبراهیمپوور” دەسبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





