چاونیوز: لە ڕۆژانی ڕابردوو، گرتن و بێسەروشوێنکردنی لاوانی کورد، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی کوردستان، بە ناوەکانی “دانا ڕەسووڵپوور” و “هەژار باریکی”، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ حوکمی قەزایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بێوڵام ماوەتەوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.





