چاونیوز: دەسبەسەرکردن و گوشار خستنەسەر لاوان و هاووڵاتییانی کوردستان هەروا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز و چەند سەرچاوەیەک، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانان، ، هاووڵاتییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ، بە ناوی “فەرهەنگ دێهقان” تەمەن ٣٧ ساڵ و خاوەن دووکانی میکانیکی، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە پاش هێرش بۆ سەر دووکانی ناوبراو دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کامێران، بە ناوی “موحسێن ئەسەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ، باوکی دوو مناڵ، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کامێران، پاش هێرش بۆ سەر دووکانەکەی و لێدان و بێڕێزی دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبووەنەوەی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم دوو کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





