چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان بە زۆرەملێ و بە شێوەیەکی ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “سلێمان ڕەسووڵی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





