چاونیوز: لاوێکی سنەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەر، “دیار عەبدی”، قوتابیی ساڵی کۆتاییی قۆناغی دواناوەندی، لە دەوروبەری پردی مەردۆخی سنە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





