چاونیوز: دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، نیگەرانیی جیددی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هەیبەت موەید تەمەن ٤١ ساڵ، خەڵکی سنە، لە ڕۆژی ٦ی بەفرانبار و وریا موەید، لە ١٦ی بەفرانبارەوە، دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستە لە گرتگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەدا دۆخیان ناڕوونە.
بەپێی وتەی نزیکانی ئەم دوو هاووڵاتییە، وریا موەید، باری تەندروستی باش نییە و بەو حاڵەشەوە لە گرتنگەی تاکەکەسی ڕاگیراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، نزیک بە مانگێکە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





