ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕ، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی #مەهاباد بە ناوەکانی “کامران ڕێواز” و “مەنسوور ڕەحیمی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: مەنسوور ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی و وێنەگر، کە پێشتریش دەسبەسەر کرابوو، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سە ماڵی باوکی لە خوڕخوڕە دەسبەسەر کراوە و سەرجەم ئامرازەکانی پەیوەندیی بنەماڵەکەیانیش دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: “کامران ڕێواز”ـیش بەبێ حوکمی دادوەر و بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





