چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە کوردستاندا، دوو سیمای فەرهەنگیی کورد دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی کوری خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بە بڕیاری دەسبەسەرکردنی کاتی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، مەجید کەریمی ناسراو بە “ڕەهوەرد”، شاعێری کوردی خەڵکی قووچان و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە پاش دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلە ئیلکترۆنییەکانی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.





