ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، خوێندکارێکی بواری یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد بە ناوی “پوریا نەسیری”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەگەڵ سێ هاونیشتمانیی دیکە دەسبەسەر و چەندین ڕۆژ لەژێر لێپرسینەوەدا بووە. ناوبراو بەبێ حوکمی دادوەر لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباد دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم خوێندکارە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





