چاونیوز: لاوێکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە چاونیوز گەیشتووە، لاوێکی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی کاوە ئەفشاری، کوڕی محەمەدئەمین لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەم هەواڵانە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.





