ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان، پوویا نەسیری، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر دوکانەکەی لەو شارە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدان و كوتان و هەروەها بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شیاوی باسە پێشتریش، پووریا نەسیری، خوێندکاری کارناسیی حقوقی زانکۆ ئازادی مەهاباد و برای پوویا، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو و لە ڕێکەوتی ۲ی خەرمانان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژ بە حکوومەت» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.





