محەممەد دادرەس، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ ڕەزبەری ١٤٠٤، محەممەد دادرەس، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “سردوش”ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەد دادرەس، ئەو هێزانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پاش دەسبەسەرکردنی ماڵەکەی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنراوە و دەستیان بەسەر تەلەفۆنەکەی دا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکران، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵی نادیارە.





