ئێوارەی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەزەڵوەر، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری ڕەبەت، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاکۆ عەزیزی، بەبێ نیشاندانی حوکمی قەزایی، دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە لە ورمێ گوازراوەتەە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵییەوە لە بەر دەستدا نییە.





