ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سرووش یوسفزادە” بە تۆمەتی “تەبلیغ بەدژی ڕێژیم” دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ٦ مانگ سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم حوکمە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای مەهاباد، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سیامی” بۆ ئەم هاووڵاتییه دەرکرابوو.
سرووش یوسفزادە، ٢٢ پووشپەڕی ئەمساڵ، دوای ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ۱ میلیارد تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێ پێبوونی حوکمی دادوەری دەسبەسەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی و تەلەفونی ئەندامانی بنەماڵەکەشی داگرتبوو.





