خالید ئیلاهی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، “خالید ئیلاهی” خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە چوارڕێیانی ئازادیی شاری مەهاباد ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە وردەکاریی هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و چارەنووسی، لەبەر دەستدا نییە.





