ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، “سولەیمان گوڵی”، هاووڵاتیی ٣٢ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵخراوەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
سولەیمان گوڵی پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ دەسبەسەر و لە ٨ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.





