ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، مێرمناڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی «وریا ئەمیری» خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە وتی: “هێزە ئەمنییەکان بەبێ خستنەڕووی هیچ فەرمانێکی دادوەری، ئەو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.”
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵخراوەکانی دژی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.





