ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی” ئارام وەفایی” کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی “عەباسئاوا” سەر بە بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکان، بێ پێبوونی حوکمی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و دەسبەسەریان کردووە.
شایانی باسە ئارام وەفایی پێشتریش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونە پاڵ ئارام وەفایی لەبەر دەستدا نییە.





