هێمن ئەیڤەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحینژاد، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هێمن ئەیڤەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحینژاد، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایەنی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەی دادوەری، ئەو هاووڵاتییانەیان دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، لە بەردەستدا نییە.





