دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران و بۆ شۆینێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سڵێن” سەر بە سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە ئەم دوو هاوڵاتیە خاوەنی خواردنگەی” قەڵواز” لە ناوچەی گەشتیاریی هەورامانن، سەعات ٣ی بەرەبەیانی لەلایەن ئەو هێزانە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەسبەرسەر کران.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.





