ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئومید بادی، وێنەگر و فیلمهەڵگری خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانگەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی عەلیابادی بۆکان دەسبەسەر کردووە.
ئومید بادی سەرەڕای چالاکییەکانی لە بواری وێنەگریدا، لە بواری چاککردنەوە و کڕین و فرۆشتنی هێلیشات و کەلوپەلی وێنەگریشدا کاری کردووە و مەئموورە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بەشێکی زۆر لە کەلوپەلەکانی شوێنی کارەکەی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.





