ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٤، زیلان کەمانگەر خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “زیلان کەمانگەر” لە کامیاران و بەبێ پێبوونی حوکمی قەزایی، دەسبەسەریان كردووە و بۆ گرتنگەیەكی شاری سنەیان ڕاگواستووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە دوای ئەوەی ماڵەکەیان پشکنیون مۆبایلی ئەندامانی خێزانەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.





