چاونیوز: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو کەسی بە ناوەکانی “ئامانج کاروانچی” و “ئەرسەلان شێخی” ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن ئاژانسەکانی هەواڵی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو کراونەتەوە، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، ئەم دوو کەسەی وەک ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ناساندووە و بە تۆمەتی “بەغی” (یاخیبوونی چەکداری) لە ڕێگەی ئەندامەتی لەم گرووپەدا، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاندوون.
لەگەڵ توندتربوونەوەی کەشوهەوای سەرکوت لە ئێران، دامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیادبوونی جێبەجێکردنی سزاکانی سێدارە هۆشدارییان داوە. لە هەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ١٢ حاڵەتی لەسێدارەدان لە پێوەندی بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتن (قەتڵ) لە ئێران ڕاپۆرت کراوە.
ڕاپۆرتی دامەزراوەکانی وەک “هێرانا” و “ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران” دەریدەخەن کە لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا، ١٩٢٢ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
هەندێک سەرچاوەی دیکە ئەم ئامارەیان تەنانەت بە زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس مەزەندە کردووە، کە بە ڕێکۆردێکی بێوێنە لە دەیەکانی ڕابردوودا هەژمار دەکرێت.





