لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەروویاسایییەکان، شوناسی سێ هاونیشتمانیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی #مەهاباد دەرکەوت.
سێ هاونیشتمانیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “کەیوان ئاشتاب” (فەرمانبەری ئوڕژانسی مەهاباد)، “ئارش مەلائەحمەدی” و “یوونس تەنهایی” خەڵکی گوندی “حەمزاوا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ناوبراوان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ئاگربەستی شەڕی ١٢ ڕۆژە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەم سێ هاونیشتمانییە، لە شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژیان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





