چاونیوز: یەکێک لە خۆپیشاندەرانی سەرماوەزی ١٤٠٤، سزای بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە ناوی “میلاد ئەسەدی”، خەڵکی گوندی “سەرتەنگ”، سەربە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لە پێوەندیی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٤، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە، بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، میلاد ئەسەدی، لە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستە زیاتر لە ٧ مانگ لە بەندیخانە ڕاگیراوە.





