چاونیوز: لە چەند مانگی ڕابردوودا، ناوەندە قەزایییەکانی کۆماری ئیسلامی، حوکمی قورسیان بۆ چەند هاووڵاتییەکی کوردستان دەرکردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دادگای ئینقلابی شاری قەسر شیرین، سەربە بە پارێزگای کرماشان، سەرجەم حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەم شارە بە ناوەکانی “ئەبولفەزل ڕۆستەمی و عیرفان مورادی” درەکردووە.
ئەم دوو هاووڵاتییە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی جۆزەردان، بە بیانووی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی سەرماوەزی ١٤٠٤ دەسبەسەر کران، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و کاری ڕێکخستن بە مەبەستی شێواندنی ئاسایشی نێوخۆیی و دەرەکی” مەحکووم کراون.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ورمێ، بە ناوی “سامان قادری”، لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی سەرماوەز، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، بە تۆمەتی “کردەوە بەدژی ئاسایشی نیشتمانی” بە ١١ ساڵ و “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، کە سەرجەم ١٤ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.





