چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی بەندکرانی بۆ دەرچوو.
بەپێی زانیارییەکانی بەردەست، هاووڵاتییەکی کورد، بەناوی “عەبدوڵڵا سووری” خەڵکی “شیناوا” سەربە شاری میاندواو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانـ”ـەوە بە ٧ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراوە.
ناوبراو کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دادگاییکردن ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، هەروەها کوڕێکی ناوبراو، بە ناوی “کاروان سووری”، تەمەن ١٧ ساڵ، لە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەژێر لێپرسینەوە و لێپێچینەوەدا بوو و با دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی ئازاد کرا.





