چاونیوز: هاووڵاتییەکی بۆکانی لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “موحسێن گەردشی”، خەڵکی بۆکان، کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کە لەگەڵ براکەی (حوسێن گەردشی) دەسبەسەر کرابوون و پاش چەند ڕۆژێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، سزای چوار مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
شایانی باسە، حوسێن گەردشی برای ئەم کەسە، پاش زیاتر لە دوو مانگ لە ١٨ ڕەشەممەی ١٤٠٤ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.





