محەممەد ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ۱ ساڵ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەم حوکمە بە تۆمەتی “تەبلیغ بە دژی نیزام” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.
ئەنجومەنی نۆژین لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی خەزەڵوەر، ئەم حوکمە بەو ئەندامەی ئەنجومەکەیان ڕاگەیەنراوە.
محەممەد ڕەزایی ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دسبەسەر و پاش ۵۵ ڕۆژ ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بەدانانی بارمتەی ٨۰۰ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.





