سوهەیلا موتاعی، چالاکی بواری ژنان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ٨ی مارس و هەروەها بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە دەسبەسەرکران لە دوای ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژنان (٨ی مارس)، بە ۳ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاو نیووز، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سوهەیلا موتاعی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەسبەسەر کراوە، لەلایەن دادگای کەیفەریی دێولانەوە، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام و بڵاوکردنەوە لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران” بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و هەروەها ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.
ناوبراو پێشتریش لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەیەکی دیکەدا، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی شاری دێولان، بە تۆمەتی «تەبلیغ بە قازانجی گرووپ یان ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی» بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ۳ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.
سوهەیلا موتاعی ئێوارەی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی و ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی ئەم دواییەی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دێولان دەسبەسەر کرا و دوای یەک حەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.





