ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئازاد سوبحانی خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و زانیار مورادی خێزاندار خاوەنی منداڵێکە هەر دووکیان پزیشکی ددانن و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ئازاد سوبحانی و زانیار مورادی لە شوێنی کارەکەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ گرتنگەی شەهرامفەری سنە گوازراونەوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو ددانپزیشکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.





