ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “خالید بایزیدی” بەندکراوی سیاسیی لە بەندینخانەی شنۆ، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە و لە ژێر چاودێریدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، خالید بایزیدی بەندکراوی سیاسیی تەمەن٤٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ، دوای ٩ ڕۆژ گواستنەوەی بۆ بەندینخانە بەهۆی نەخۆشی دڵ و نالەباریی باری تەندرووستی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دۆخی تەندورستی ئەو بەندکراوە پێش دەسبەسەرکرانی لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بووە و پزیشکەکەی سەبارەت بە نەخۆشیی دڵییەوە هۆشداری دابوو
بەڵام دادستانی شنۆ ئەو داوایەی ڕەت کردبۆوە.
شایانی باسه کە بنەماڵەی ناوبراو لەو کاتەوە کە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغەکراوە.
خالید بایزیدی لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٤ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ۵ ساڵ بەندکران حوکم درا و پاشان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازراویەوە.





