چاونیوز: لە شەڕێکی خێزانیدا دوو ژنی کورد بە هۆی تەقەی کەسێک گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، بە هۆی شەڕ و تەقە لە نێوان خێزانێکدا لە کرماشان، دوو ژن بە ناوەکانی “فاتمە لوتفی” ٤٦ ساڵ و “زەهرا شەهبازی” ٢٦ ساڵ گیانیان لە دەست دا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، کەسێک بە ناوی “عەلی شەهبازی” لە ئەندامانی ئەم خێزانە، وەک بکوژ و بکەری ئەم کردەوەیە گومانی لە سەرە، چونکە هەڵهاتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە نەماوە و هەتا ئێستەش لەسەر ئەوەی کە دەسبەسەر کرابێت زانیاریی ورد لە بەردەستدا نییە.





