چاونیوز: دوو هاووڵاتیی کوردستان، پاش چەند مانگ بێسەروشوێنبوون، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاووڵاتییەک لە شنۆ، بە ناوی “میلاد شادیخا” ناسراو بە میلاد قەرە، کوڕی عەلی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی سینگان، که لە ڕۆژی ١٤ ڕەشەممەی ١٤٠٤، بە دەستی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو، پاش نزی بە سێ مانگ لە دەسبەسەرکردنی بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئارمان دەرویشی، کوڕی ئەمیر، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی سینگان هەر لەو ڕێکەوتەدا دەسبەسەر کرابوو و ئەویش بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی ئازاد کراوە.





