دوو هاووڵاتیی خەڵکی برایمابادی بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری میاندواو، هەرکام بە ۳ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکران حوکم دران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی ۱۲ی ڕەزبەر، سادق زەند تەمەن ۳٤ ساڵ کوڕی ناسر و محەممەد سولەیمانی تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی مکاییل، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای ئینقلابی شاری میاندواو بە سەرۆکایەتی دادوەر وەلایی، بە تۆمەتی (تەبلیغ دژی نیزام) هەرکام بە ۳ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکران حوکم دران.
جێی ئاماژەیه کە ئەو دوو هاووڵاتییه پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری میاندواو، دەسبەسەر کرابوون و پاش یەک مانگ ڕاگرتن لە گرتووخانە بە دانانی بارمتەی ٨۰۰ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون





